بيتُ القراء و المدونين
  •  منذ 11 شهر
  •  0
  •  3

كاتب(ة) : د. كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی

9 ئامۆژگاری گرینگ بۆ ئێوە

1.ئەگەر بینیت پەیوەندی نێوان دوو کەس سەرکەوتووە، ئەوە بزانە کە مەرج نیە لە هەموو شتێکدا کۆک و هاوڕابن، بەڵکو هەمیشە یەکێکیان بەرگەی ئەوەی تریان دەگرێت.


2 ئەگەر بینیت کەسێک بەردەوام لێت دەبوورێت ئەم کەسە زۆر ڕێزت لێ دەگرێت و نایەوێ لەدەستت بدات درێژە بەهەڵەکانت مەدە.


٣- کەسەکان جیاوازن لەحەزەکانیانا، ئەگەر حەزی تۆش وەک ئەو بێت دەی ئیتر هیچ کەس و شتێکت لا سەرنج ڕاکێش نەدەبوو کە تایبەت بێت بەخۆت !! کەواتە حەزەکانی خۆت خۆش بوێ ئەوە شوێن پەنجە و ناونیشانی تۆیە !!


٤ - ئەگەر پەنجەت لەسەر ڕێی مێروولە دانا دەڕوات و ناوەستێت !! تەنها ئاڕاستەکەی دەگۆڕێت و بەردەوام دەبێت لەڕێکردن، بەڕاست ئێمە چیمانە؟ کاتێ دنیامان لەلا تاریک دەبێت کە ڕێگەیەکمان لێ دادەخرێت ! بیر لە گۆڕینی ئاڕاستە ناکەینەوە لەکاتێکدا ڕێگاکانی گەیشتن بە ئامانج زۆرن !!


٥- زەردەخەنە نانێکی پێناکڕێت، کەچی کڕیاری ڕۆحی مرۆڤەکانە.


٦- ڕووەکەکان ئەقڵیان نیە، کەچی کاتێ بە سندوقێک دایپۆشیت تەنها یەک کونی بچووکی تیا بێت، لەو کونە بچووکەوە دێتە دەرێ و شوێن ڕووناکی دەکەوێ، ئەی ئێمە چی !!؟ بەم هەموو ئەقڵەوە هێشتان دوای ڕووناکی نەکەوتووین !!


٧- وەک خۆت بژی لەخەڵکی بگەڕێ چی گومان دەکەن !! ئەوان گوناه و تۆش پاداشتت دەست دەکەوێت.


٨- لەکاتی داواکردنی لێبوردندا بە ووریایی مامەڵە بکە، دەرهێنانی تیرێک لە برین، لە چوونە ناوەوەی زۆر بەئازار ترە.


٩- لەهەڵەکانم بکۆڵەرەوە و بە خۆم بڵێ، دروست ترە لەوەی بچیتە لای کەسێکی تر و گلەییم لێ بکەیت.

قم بتسجيل الدخول لكي تتمكن من رؤية المصادر
هذا المقال لا يعّبر بالضرورة عن رأي شبكة لاناس.