كاتب(ة) : د.كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی
ترسناكی مۆبایل بۆ مندال
زۆرێك له دایكانی به‌ڕێز مانداڵه‌كانیان له رێگا‌ی مۆبایل یان ئه‌فلام كارتۆن ژیر ده‌كه‌نه‌و، منداڵی واهه‌یه ڕۆژانه (٣) كاتژمێر له‌به‌ر ته‌له‌فیزێۆنه چییه فێری زمان ده‌بێت، به‌ڵام له ڕاستیدا زۆرشتی تری گرنگی له‌ده‌ست ده‌چێت.
ئه‌وه‌تا دواین توێژینه‌وه‌ی زانكۆی ساسێكس به‌شی (پیدایه‌تریك) له به‌ریتانیا، ده‌ڵێت: ئه‌و مناڵانه‌ی كه زۆر سه‌یری مۆبایل و ته‌له‌فیزیۆن ده‌كه‌ن زۆر ناچالاكن، دره‌نگ قسه ده‌كه‌ن، مه‌ترسی توشبوون به ئۆتیزمیان زۆره. ئه‌م حاڵه‌ته زۆر ترساناكه به تایبه‌ت بۆ ئه و منداڵانەی ته‌مه‌نیان له خوار (5) ساڵیدایه.
زۆر خیزان، زۆر ماڵ بێئاگایە لەو نەخۆشییە مەترسیداره. تكایه مەهێلە زۆر سەیری مۆبایل، ئایپاد یان هەر کاناڵێکی منداڵان بكات، خووی پێوه بگرێت، چونكه منداڵه‌كه‌ت زمانی دوا ده‌كه‌وێت، ئەگەر قسەش فێر ببێت ئەوا لە له‌دوایدا تێگەیشتنی نامێنت وەک حاڵەتی ئۆتیزمی لێدێت.
به‌ڕێزان: په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن و ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م زۆرشتی باشی بۆ منداڵ تێدایه، به‌ڵام خراپی زیاتره و ده‌بێت بزانی چۆن سودی لێوه‌ربگرێت، هەوڵبدە منداڵەکەت بەتەنیا نەبێت بیبە ناو منداڵان یان خۆت یاری لەگەڵ بکە باشتره له مۆبایل.